سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدار لەگەڵ شاندێکی ئابووری لە ئەمریکاوە، وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە هەرێم لەسەر مافە یاساییەکانی خۆی داکۆکی دەکات، وتی کە هەوڵێر بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارەی بنەڕەتی و یاسایی کێشەکان درێژە دەدەینە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە دیدارێکدا کە بە ئامادەبونی بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا، لەگەڵ شاندێک لە ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا ئەنجامی دا، ئاماژەی دایە سەر چاکسازییەکانی حکومەتەکەی لە بەشی ئابووری و تۆکمە کردنەوەی ژێرخانەکان و وەرگرتنی سەرمایەدانەری بیانی.

پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بابەتەکانی گفتوگۆی ئەو دیدارە ڕاگەیێندراوە و بارزانی وێڕای جەخت لەسەر چارەسەری کێشەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی دەستوور، حوکمی دادگای فیدراڵی عێراقی هەمبەر نایاسایی بوونی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێمی هەوڵێکی نایاسایی وەسف کرد کە مافی خەڵکی هەرێم لە دەستوور پێشێل کراوە و دژی خەڵکی عێراقە و هەر بۆیە هەرێم لەسەر بەرگری لە مافی یاسایی خۆی پیداگری دەکات و لە هەمان کاتیشدا بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارەی بنەڕەتی و یاسایی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان درێژە دەدەینە گفتوگۆکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی.