پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە کە بڕیارە خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت، روونوێنی کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەحمەد تەوەکولی سەرۆکی ئەنجومەنی ئایینی- نەریتی هەڵپەڕکێ کوردستان لە رێوڕەسمی روونوێنی لە پۆستەری چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە، وتی: تا ئێستا ٣ فێستیڤاڵ لە ئاستی وڵاتدا بەڕێوە چووە.

ئەو وتیشی: بە بۆنەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەم فێستیڤاڵە چەند ساڵ بەڕێوە نەچوو بەڵام پاش شوێنگیری ئەنجومەنی هەڵپەڕکێ کوردستان، مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ١٤٠١ لە دایرەی ئیرشادی بانە وەرگیرا.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە بڕیارە لە ٧ تاکوو ٩ی خاکەلێوەی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت و پێش بینی دەکرێت زیاتر لە ٥٠ بەرهەم بۆ فێستیڤاڵەکە بەڕێ بکرێت.