بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵرۆژی سەرهەڵدانی کوردەکان لە دژی ڕژێمی بەعس، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو سەرهەلدانە لە دژی دیکتاتۆر کرا؛ جەختی کردووە کە هێشتا ئامانجەکانی ئەو سەرهەڵدانە بەدی نەهاتووە.
ئەو پارتە ڕایگەیاندووە کە هەرێم هێشتا نەیتوانیوە دوای 31 ساڵ بنکە و دامودەزگا حکومییەکان دوور لە دەسەڵاتی پارتەکان بکاتەوە و دوو پارتی دەسەڵاتدار وات یەکێتی و پارتی دەرفەتیان نەداوە، هەرێم ببێتە خاوەن پێکهاتەیەکی سیاسی و ئیداری سەرکەوتوو و دادپەروەرانە و لە بەرانبەردا ڕێژەی ستەم و گەندەڵی و بەفیڕۆدانی داهاتەکانی هەرێم و توانی مرۆیی خەڵک، گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.
ئەو بزووتنەوە ئەزموونی 31 ساڵەی دەسەڵاتداری کوردیی شکست خواردوو وەسف کردووە و بە دەسەڵاتدارانی هەرێم هۆشداریی داوە کە بەفیڕۆ دانی هەلەکان، تاوانێکی گەورەیە و مێژوو نایانبەخشێت و ئەگەر خۆی نەگۆڕێت ڕۆژێک دێت کە خەڵکی هەرێم وەکوو ڕژێمی سەددام دەیانڕووخێنێت.