بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد محەمەد لە ئەو بارەوە وتی: ئەو گەڵاڵەیە، بەس بە پۆستی سەرۆک کۆماری سنووردار نابێتەوە. بەڵکوو لەسەر هەڵبژاردنی بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیرانیشە.
ئومێد محەمەد وتیشی: ئێستاکە کۆبوونەوەی چڕ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لە ئارادایە و چاوەڕوانی ئەنجامەکانین. لەلایەکی دیکەشەوە، ناونووسینی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت و دوای ئەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا لەسەر سەرۆک کۆمار، دەنگدان دەکرێت.
ئەو ئەندامەی نەوەی نوێیە ڕاشیگەیاند: لە ئەو ماوەیەدا کۆبوونەوەکان لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی گەییشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەربژیرێک درێژەی دەبێت تا لایەنەکان بە یەک بەربژێرەوە لە کۆبوونەوەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئامادە ببن.