بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: ئەمساڵ دوو بەرنامەی تایبەتی نەورۆز لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت و ئەبێ هەموو کاروبارەکانی بە بەرنامەی باش و ڕێکوپێکەوە بچێتە بێشەوە.
پارێزگای کوردستان وتیشی: هەموو دامودەزگاکان لە پارێزگاکان ئەبێ هەوڵ بدەن کە شاری سنە وەکوو پێتەختی نەورۆز لە ئێران تۆمار بکرێت و پارێزگای کوردستان لە ئەو بارەوە لە ئێران ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت.
زارعی کووشا ڕایگەیاند: هەموو ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەبێ لە بەڕێوەچوونی بەرنامە نەورۆزییەکان لە پارێزگا ڕەچاو بکرێن و پلانی ڕێکوپێکەوە، بەرنامەی شاد بۆ خەڵک بەڕێوە بەرین.
نەجەفی جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنەش لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی 26 و 29 ی ڕەشەممە، شاری سنە میوانداری دوو بەرنامەی تایبەتی نەورۆزی دەبێت.