لە سەروبەری رۆژی پاسدار، دوو بنکەی مووشەکی هێزی هەوافەزای سوپای ئێران بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر حسێن سەلامی روونوێنی کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم بنکە نوێیانە دەبنە قەڵایەکی پتەوی ئێران لە بەرانبەر دوژمنان و نەیارانی ئەم وڵاتە. ئەمە یەکەم جارە هێزی هەوافەزای سوپا لە بنکەیەکی ژێرزەوینی ڕوونوێنی دەکات.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە مەودای ٢ هەزار کیلۆمەتر، سەکووی هاویشتنی مووشەک، سەکۆی هاویشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ... کە لە مەشقی سەربازی پێغەمبەری مەزندا نمایش کراوە، نیشاندەری کاریگەری ئەم بنکانە لە بەرەوانی لە بەرانبەر هەموو جۆرە هەڕەشەیەکە.

لە سەردانی سەرلەشکەر سەلامی بۆ بنکە ژێرزەوینییە مووشەکییەکان، سەردار حاجی زادە فەرماندەی هەوافەزای سوپا راپۆرتێکی لە سەر ڕەوتی دەستکەوتە نوێیەکانی ئەم هێزە پێشکەش کرد.