عەلی شەمخانی وتی: بەشداری چالاک و لە ڕووی پلانی ئێران لە گفتوگۆ دوولایەنەکان لەگەڵ عەرەبستان لە ستراتیژی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی لە بوای هاوکاری وڵاتانی دراوسێیەوە سەرچاوە دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە هەژماری تویتەری خۆی بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ئیران و عەرەبستان، نووسی: بەشداری چالاک و لەڕووی بەرنامەی ئێران لە گفتوگۆ دوولایەنەکان لەگەڵ عەرەبستان بە میوانداری عێراق، لە ستراتیژی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی لە بواری هاوکاری لەگەڵ دراوسێکان لەسەر بنەمای دابینی بەرژەوەندی دوولایەنە و ناوچەییەوە سەرچاوە دەگرێت.

ناوبراو وتیشی: نابێت لە بیری بکەین کە ئیسرائیل گەورەترین دوژمنی جیهانی ئیسلام و جیهانی عەرەبە.