جێگری بەشی بەشدارییەکانی کومیتەی ئیمدادی کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 460 ملیار ڕیاڵ زەکات لە ئاستی پارێزگا کۆ کراوەتەوە و لە نێوان هەژارەکاندا دابەش کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیوا ڕەحیمی بە وتنی ئەوەی کە ڕێژەی بەڵێنەکان بۆ کۆ کردنەوەی زەکات بۆ ئەمساڵ لە پارێزگای کوردستان 570 ملیار ڕیاڵ بوو، وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 460 ملیار ڕیاڵ زەکات لە ئاستی پارێزگا کۆ کراوەتەوە کە سەدا 81 ی بەڵێنەکە هاتووەتە دی.

ناوبراو وتیشی: سەدا 84 ی زەکاتە کۆ کراوەکە لە نێوان هەژارەکان و کەسانی خاوەن پێداویستی دابەش کراوە و بەشێکیش بە پێی فەرمان و پرسە فیقهییەکان دابەش کراوە.