وتەبێژی گومروک وتی: لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٨ ملیۆن تۆن کەلوپەل بە بایەخی ٨ ملیار و ٢٢٢ ملیۆن دۆلار بۆ عێراق هەناردە کراوە کە لە چاو ساڵی پێشوو ١٧ لەسەد زیادی کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید روحوڵا لەتیفی لەم بارەوە وتی: خاڵی هاوبەشی زۆر لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە کە بۆتە هۆی ئەوەی هەناردەکردنی کەلوپەلی غەیر نەوتی وڵات بۆ عێراق بگاتە ٩ ملیار دۆلار لە ساڵی ٩٨دا کە بۆ ئەمساڵیش ئەم رێژەیە پێش بینی دەکرێت.

ئەو وتیشی: هاوردەکردنی کەلوپەل لە عێراقەوە بۆ ئێران ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن و بایەخەکەشی یەک ملیار دۆلار بووە کە ئەم رێژەیە لەبواری کێشەوە زۆرتر لە هاوردە کردنی کەلوپەل لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو لە وڵاتی عێراق بووە.