وەزارەتی بەرگری رووسیا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە لە کاتی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە ئۆکراین ١٥٠٢ ژێرخانی سەربازی ئۆکراینیان رووخاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپۆتنیک، وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاوکراوەیەکی لە سەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئۆکراین دەرکرد. ئەم وەزارەتخانە ڕایگەیاندووە: هێزەکانی ئێمە لە کاتی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە ئۆکراین ١٥٠٢ ژێرخانی سەربازی ئۆکراینیان رووخاند.

بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزارەتی بەرگری رووسیا هەروەها لەم بڵاوکراوەدا ڕایگەیاندووە: شەڕکەرە رووسییەکان ٦٧ ئامانجی خۆیان لە ئۆکراین پێکا و ١٥٠٢ ژێرخانی سەربازی لەم وڵاتەیان رووخاند.

هەروەها رایانگەیاندووە: هێزە رووسییەکان لەم ماوەیەدا توانیان ٤٧٢ تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکراین بڕووخێنن. هەروەها ٢٠٦ یەکەی تۆپخانەی ئۆکراین لە کار کەوت و ٤٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەرتەشیش لە ناوچوو.