بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار، سەید حەسەن نەسروڵا لەم بارەوە وتی: جگە لە روانگەیەک کە ئێستا بۆ دۆخی ئۆکرانیا هەمانە، دەبێ ئاماژە بەوەش بکەم ئەوەی لە نێوان مۆسکۆ و کیفدا روو ئەدات زۆر مەترسیدارە. ئەوەی روو ئەدات وانەی زۆری تێدایە کە دەبێ لە ناوچە کەڵکیان لێ وەربگیردرێت.
ئەو وتیشی: هەڵوێستی کۆمەڵگای جیهانی لە سەر هێرشی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان و هەروەها ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا پێکەوە بەراور بکەن. ستانداردە دوو لایەنەکانی وڵاتانی رۆژاوایی لە بەرانبەر رووداوەکانی ئۆکرانیا بە تەواوەتی روون و ئاشکرایە.
ناوبراو روونی کردەوە: لەو کاتەدا ئەمریکا بە دەسەڵاتی خۆی توانی کۆمەڵگای جیهانی لە بەرانبەر زوڵم بە ئەفغانستان بێدەنگ بکات و دارایی خەڵکی ئەو وڵاتە تاڵان بکات بەڵام ئێستا بۆ کێشەی ئۆکرانیا دۆخەکە گۆڕاوە.
سەید حەسەن نەسروڵا راشیگەیاند: ئەمریکا بەرپرسی ئەو رووداوانەیە لە ئۆکرانیادا روو ئەدات. ئەمریکا بەرپرسانی ئۆکراینی بۆ شەڕ کردن هان دا و هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەو وڵاتە نەدا. ئەمریکا بەرپرسی هەموو رووداوەکانی جیهانە و هەموو خراپەکارییەکانی جیهان لە ئەستۆی ئەو وڵاتەیە.