بە پێی هەواڵی کۆنسێرسیۆمی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، چەند کەسایەتی کوردی عێراقی لە مامەڵەی کۆمپانیایەکی سویدی لە گەڵ داعش ڕۆڵیان گێڕاوە.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی هەواڵی کۆنسێرسیۆمی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، کۆمپانیای موخابراتی ئێریکسۆنی سوید لە کاتی دەسەڵاتی داعش بە سەر شاری مووسڵی عێراق لە رێگای بەرتیل دان بەم گرووپە تیرۆریستییە بەدوای گواستنەوەی جیهازاتی موخابراتی لەم ناوچە بووە.

راپۆرتی ئاماژەپێکراو داگری ٧٩ لاپەڕەیە کە ئەم ڕێکخراوە رۆژنامەوانییە لە رێگای لێک دانەوەی وردی ئەم بەڵگانە، پێوەندی دارایی ئەم کۆمپانیا سویدیە لە گەڵ کەسانی دەسەڵاتدار لە عێراقی دەرخستووە و بە وردی شی کردۆتەوە.

دەنگۆی ئەوە هەیە کە کۆمپانیای ئێریکسۆن دۆخی دارایی گوماناوی لە گرێبەستی دابین کردنی دەکەڵە موخابراتییەکانی ئاسیاسێل، زین و کۆرەک تیلیکۆم هەیە کە لە لایەن سیروان بارزانی برازای مەسعوود بارزانییەوە ئیدارە دەکرێت. نوسینگەی سیروان بارزانی ئەم تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە و ئاماژەی بە بەشداری ئەو لە شەڕ دژی داعش کردووە.