سەرۆکی دایرەی پیشە، کانزا و بازرگانی پیرانشار وتی: لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە گومروکی تەمەرچینەوە هەناردە کراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قادر پیروتی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: هەر لەم ماوەیەدا هەموو جۆرە کەلوپەلی پێویستی وڵات بە بایەخی ٥١ ملیۆن و ٧١٠ ملیۆن دۆلار هاتۆتە نێو وڵاتەوە.

ئەو وتیشی: بە بۆنەی نزیکی ئەم شارە بە سنوور، دەستڕاگەیشتنی ئاسان بە بازاڕەکانی عێراق و سەقامگیربوونی گومروکی تەمەرچین لە پیرانشار، دۆخێکی باش بۆ سەرمایەدانان لە بواری بەرهەم هێنان و هەناردەکردنی کەلوپەل رەخساوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەزار کارتی سنوورنشینی لەم شارە دراوەتە دەستی خەڵک کە زیاتر لە هەزار دەرفەتی کاری بۆ خەڵکی پیرانشار ڕەخساندووە.