پارێزگاری سلێمانی وتی: چالاک بوونەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە بازرگانی ناوچەکە و گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر دوێنێ شەو لە کۆبوونەوە هاوبەشی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان و سلێمانی ڕایگەیاند: پێکهێنانی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە و مەریوان کارێکی گەورە ژێربینای کارگەلی گەورەتر لە داهاتوویە.

ناوبراو زیادی کرد: دروست کردنی ئەو ناوچە بۆ پارێزگای سلێمانیش گرینگایەتی تایبەتی هەیە و دەتوانێت بەشی پیشە و کانگای ئێمە زیاتر لە ڕابردوو چالاک بکاتەوە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: هەرێمی کوردستان خاوەن بەستێنی زۆرە کە بە هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانین ئەو بەستێنانە بگەیێنینە قۆناغی جێبەجێ کردن.