زیندەوەرناسان گەورەترین باکتری جیهانیان ناساند کە درێژاییەکەی ٢ سانتیمەترە و بە چاو دەبینرێت و تایبەتمەندیهایەکی سەرسووڕهێنەر و جیاوازی هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی نیوئەتڵەس، زۆربەی جۆرەکانی باکتری ٥ میکرۆمەترە بەڵام گەورەترین باکتری کە تا ئێستا ناسراوە ٧٥٠ میکرۆمەترە.

بەڵام ئەم باکتریەی تازە دۆزراوەتەوە، گەورەتر لە هەموو جۆرەکانی پێشووە و درێژاییەکەی ٩ هەزار میکرۆمەترە و درێژترین جۆرەکەشی دەگاتە ٢ سانتیمەتر و لە مێشێک گەورەترە.