بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لەبارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد لەگەڕەکی کازیوە لەشاری سلێمانی".
سه‌رچاوه باڵاكه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "لەگەڵ تەقەکاندا، پاسەوانەکانی ئەنجومەنی باڵا هاتنهدەستو یەکێک لەچەکدارەکانیان دەستگیركرد دوای هەڵاتنی لەدەستیان، چەکدارەکەی دیکەشیان دەستگیركرد".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "دوای دەستگیرکردنی چەکداری یەکەم، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرادۆ هەوڵیدا، چەکداری دووەم ڕزگاربکات، بەڵام سەرکەوتوو نه‌بوو ئەویش دەستگیركرا".
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، "ئەم ڕووداوە لەکاتێکدابوو، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی لەناو بارەگای ئەنجومەنی باڵا بوو، دەستەی پاسەوانیی ناوبراویش بەشداربوون لەدەستگیرکردنی تەقەکەرەکان".
سه‌باره‌ت به‌هاناوه‌هاتنى هێزه ئه‌منیه‌كانیش، سه‌رچاوه‌كه وتى:"دوابەدوای ڕووداوەکەش هەریەکە لەهێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن‌و ئاسایشی سلێمانیی‌و ئۆپەراسیۆنەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا‌و دەزگای پۆلیسی سەر بەکۆمەڵەوە، تەقەکەرەکان ڕادەستی ئەو هێزانە کران".
وه‌كو سه‌رچاوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه، "ئەوەی زیاتر لامان گومانه، بوونی سەرۆکی کۆمەڵ بووە لەناو بارەگاکەدا کە تەقەکانیش هەر لەوێ کراون".
سه‌ربارى لێدوانى ئه‌و به‌رپرسه باڵایه بۆ شارپرێس، بەڵام ڕه‌تیكرده‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بكات له‌سه‌ر زیانی گیانی‌و مادیه‌كانى ئه‌و ڕوداوه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى وت:"تادەرکەوتنی ئەنجامی لیکۆڵینەوەکان نامانەوێت لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێک بدەین کە ئایا دەستی سیاسی لەپشتەوەیە یان نا؟".
کۆمەڵی دادگەری کوردستان پارتێکی سیاسی ئیسلامیی ئۆپۆزسیۆنەو لەپەرلەمانی کوردستان حەوت کورسییو لەئەنجومەنی نوێنەرانیش ته‌نها نوێنەرێکی هەیە.