واشنتۆن دەیەوێ گەمارۆکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەڵوەشێنێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی سووریا هەواڵێکیان پێ گەیشتووە کە واشنتۆن دەیەوێ گەمارۆکانی سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەڵوەشێنێتەوە.

ئەم کردەوە ئەو ناوچانەی کە لە ژێردەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی سووریا نین لە یاسای سزار دوور دەخاتەوە. گەمارۆکانی سزار ناوچەکانی ژێردەستی دەوڵەت دەکاتە ئامانج.

ئەم سەرچاوانە هەروەها دەڵێن: ئەو گەمارۆیانە لە ساڵی ٢٠١٩ دانرا، بە مەبەستی بێبەش کردنی دەوڵەتی سووریا لەو سەرچاوانەیە کە شەڕەکانی سووریا درێژتر دەکاتەوە.