سوپای ڕووسیا دەلیت ئەمریکا گرووپە تیرۆریستە زیندانییەکان لە حەسەکەوە بۆ ئەلتنف دەگوازێتەوە تا هەڕەشەکان زیاد بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ئولگ ژۆراولۆف، جێگری ناوەندی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا، ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکا ئەو تیرۆریستانە کە لە زیندانی حەسەکەن بۆ ناوچەی ئەلتنف لە باشووریا سووریا دەگوازێتەوە کە ئەوە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی هەڕەشەکان.

ژوراولۆف سەبارەت بە جووڵەی دامودەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ئەلتنف وتی: ئەوان داعشییە زیندانییەکان لە شارەکانی حەسەکە و شەدادێیان بۆ ناوچەکانی دیکە گواستووەتەوە و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان لە باشووری سووریا.

سووریا بە تاوانبار کردنی ئەمریکا و تورکیا بە پاڵپشتی لە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە، داوای کردووە کە ئەو هێزە سەربازیە بیانیانە کە لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بانگهێشت نەکراون، سووریا بەجێ بهێڵن.