بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی ئاوێنە، ئاڵا تاڵەبانی وتی: تا کاتێ کە شێعەکانی عێراق لە سەر پێک هێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پارلەمانی و دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رێک نەکەون، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار مومکین نییە.
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی لە پارلەمانی عێراق داکۆکی کرد: دووبەرەکییەکانی نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەش دەبێ چارەسەر بکرێت و کۆتایی بێت.
شیاوی ئاماژەیە بە پێی ڕێککەوتنی نێوان کورد، شێعە و سونەکانی عێراق، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوردەکان دانراوە، هەروەها سەرۆک وەزیران بۆ شێعەکان و سەرۆک پارلەمان بۆ سوننەکان دیاری کراوە.