بە ئامادەبوونی پاشای قەتەر و سەرۆک کۆماری ئێران ١٤ بەڵگەی هاوکاری نێوان ئێران و قەتەر واژۆ کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا رەییسی لە یەکەمین ڕۆژی سەفەری خۆی بۆ دەوحەی قەتەر لە گەڵ تەمیم بن ئەحمەد ئال سانی دیدار و وتووێژی کرد.

١٤ بەڵگەی هاوکاری واژۆ کراو لە بواری فڕۆکەوانی، بازرگانی، بەلەمەوانی، رادیۆ تەلەڤیزیۆن، سیاسەتی دەرەوە، کارەبا، ستاندارد و فەرهەنگی و فێرکارییە.