بە پێی راپۆرتی ئاژانسی راپۆرتی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، جەواد ئەلبولانی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق وێڕای ئاماژە بە دووبەرەکییە سیاسییەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە وتی: نیگەرانی بە بنبەست گەیشتنی دۆخی سیاسی عێراقین.
ئەو وتیشی: وتووێژە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئاکام درێژەی هەیە. هیوادارین ئەم وتووێژانە بگاتە ئەنجام. گەر لایەنە سیاسییەکان ڕێک نەکەون لەم دۆخەی ئێستادا هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت.