سەرۆکی گشتیی ئەرتەشی عێراق و سەرۆکی زانکۆی بەرگری نیشتمانی ئێران سەبارەت بە گەشەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان دوو وڵات باس و وتووێژیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی بنکەی گشتیی ئەرتەشی عێراق و سەرۆکی زانکۆی بەرگری نیشتمانی ئێران سەبارەت بە گەشەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی نێوان دوو وڵات باس و وتووێژیان کرد.

لە بڵاوکراوەی وەزارەتی بەرگری عێراقدا لەم بارەوە نووسراوە: لەم دانیشتنەدا دوو لایەن داکۆکیان کردە سەر گەشەی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزمون و گەشەی تواناییەکانی نێوان دوو وڵات.

هەروەها نووسراوە: شاندی ئێرانی وێڕای رێزنان لە پێشوازی شیاوی سەرۆکی بنکەی گشتیی ئەرتەشی عێراق، هەوڵە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی بەرز نرخاند.