کەسانی سەرتری سێهەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی "وتار"ی کوردستان لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداری هونەرمەندان و ماموستایانی ئەم بوارە ناسێندران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سێهەمین فێستیڤاڵی پارێزگایی "وتار" ١٨ بەرهەم گەیشتنە قۆناغی داوەری کە لەوانە ٧ بەرهەم گەیشتە قۆناغی کۆتایی و لە ئەنجامدا بەرهەمە سەرترەکان ناسێندران.

شیاوی ئاماژەیە لە بەشی شانۆنامەنووسی ئەم فێستیڤاڵەدا، عادڵ گەنجی پلەی یەکەم، باقر سروش پلەی دووهەم و ئەکبەر سادقی پلەی سێهەمیان بەدەست هێنا.

ئەحمەد سەنگین ئابادی، سەعدی حسێنی و زاهد زەندی پلەی یەکەم تا سێهەمی بەشی ئەکتەریی پیاوانیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد. هەروەها مونیرەسادات قازی زاە، کیمیا مەولوودی و مریەم مەقسوودی پلەی یەکەم تا سێهەمی ئەکتەریی ژنیان بەدەست هێنا.

شانۆی "تەواو نابێت بەڵام تەواو" وەکوو شانۆی سەرتری فێستیڤاڵی وتار ناسێندرا و پلەی یەکەمی دانانی پۆستەریش بۆ شانۆی "موکافاتی سەرجووخە" تەرخان کرا.

فەرهاد قائێمیان، نادر بورهانی و حەمیدڕەزا نەعیمی داوەرەکانی ئەم فێستیڤاڵە بوون.