ژمارەیەک چالاکی مەدەنی ، نووسەران، کەسایەتییە فەرهەنگی و سیاسییە کوردەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەیان بە حوکمی دادگای باڵای فیدڕاڵ نیشان دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کەسایەتییانە داکۆکیان کردووە لە پشتیوانی خەڵک بۆ جێبەجێ کردنی ئەم حوکمە کەڵک وەربگیردرێت تاکوو دەوڵەتی داهاتوو بتوانێ دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم لە دەستی بنەماڵەی حاکمانی هەرێمی کوردستان ڕزگار بکات.

ئەو کەسانە هەروەها رایانگەیاندووە: چاوەڕوان دەکرا ئەم حوکمە ١٠ ساڵ لەمەوپێش دەربکرێت بەڵام بە هۆی پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش باسی لە سەر نەکراوە بۆیە ئێستا پێویستە خەڵک و دەوڵەت پشتیوانی ئەم حوکمە بن و بەستێنی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی دابین بکەن.