وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن گەشبینی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنا دەربڕی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن گەشبینی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنا دەربڕی.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم وتووێژەدا وتی: تا ئێستا ئەوەندە بە ڕێککەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەنا نزیک نەبووینەوە و گەر هەندێ کێشە چارەسەر بکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێککەوتن پێک دێت.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی نوێی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش جیدییە، داکۆکی کرد: بەرپرسیاریەتی هەر جۆرە شکستێک لە دانوستانەکانی ڤیەنا لە ئەستۆی ئەمریکا و لایەنی بەرانبەرە

شیاوی ئاماژەیە وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێشووش لە کۆبوونەوەی مۆنیخدا رایگەیاندبوو: ئێران ئامادەیی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باشی هەیە بەو مەرجەی لایەنی بەرانبەر ئامادەی بڕیاردان بێت.