بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەرەبیە٢٤نیوز، عەرەفات ستوونی لەم بارەوە وتی: ئێمە لە بەرانبەر ئەرتەشی سەدامەوە تەسلیم نەبووین چۆن لە بەرانبەر حوکمێکی سیاسیدا تەسلیم دەبین؟
شیاوی ئاماژەیە دادگای باڵای فێیدڕاڵی عێراق ئەم دواییانە بە دەرکردنی حوکمێک، هەناردە کردنی نەوت و گازی هەرێمی کارێکی نایاسایی زانیوە و رایگەیاندووە هەولێر دەبێ نەوت ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بکات.