نوێنەرێکی پارلەمانی عێراق رایگەیاند تەنیا مەرجی شاندی هاوئاهەنگی بۆ دەنگدان بە سەرۆک وەزیران، دەرکردنی داگیرکەران لەو وڵاتەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، محەمەد بەلداوی نوێنەری پارلەمانی عێراق وتی: تەنیا مەرجی شاندی هاوئاهەنگی بۆ دەنگدان بە سەرۆک وەزیران، دەرکردنی داگیرکەران لەو وڵاتەیە.

ئەو وتیشی: بە پێی ئەوەی کە گرووپە سیاسییە کوردەکان داکۆکی دەکەنە سەر ناساندنی چەند کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر باشترین رێگا بۆ دەرچوون لە قەیرانی ئێستای وڵاتە.