تەرمی مامۆستا سەلاحەدین حسامی پێش نوێژی پێشووی هەینی سنە بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە خەڵکی سنە بە خاک سپێردرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماموستا سەید سەلاحەدین حسامی لە دایکبووی ١٣٢٥ لە گوندی هویەیە. ئەم مامۆستا زانایە لە ساڵی ١٣٦١ بە حوکمی ئیمام خومەینی وەکوو پێش نوێژی هەینی سنە دیاری کرابوو.

ئەو لە ساڵی ١٣٨٤ەوە بە هۆی نەخۆشییەوە پێش نوێژی نەکردووە.

دوێنێ مامۆستا حسامی کۆچی دوایی کرد.