سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی پێش نوێژی پێشووی هەینی سنە سەرەخۆشی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەییسی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا سەید سەلاح حسامی پێش نوێژی رابردووی سنە وتی: ئەم کەسایەتییە بەرزە لە هەستیارترین سەردەمانی مێژوویی وڵات پارێزەری بایەخ و ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی بوو.

لە پەیامی سەرۆک کۆماردا نووسراوە: بە بۆنەی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە سەرەخۆشی لە خەڵکی سنە دەکەم و لە خوادی گەورە داوا دەکەم ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکاتەوە.