پارێزگاری کوردستان وتی: ساڵی داهاتوو ٣٣ هەزار دەرفەتی کاروپیشە لە کوردستان پێک دێت کە هەر لە ئەمڕۆوە هەموو دامودەزگاکان دەبێ بەرنامەی بۆ داڕێژن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا وتی: شورای کاروپیشە لە گرینگترین شوراکانی پارێزگایە. دەبێ ساڵی داهاتوو ٣٣ هەزار دەرفەتی کاروپیشە لە کوردستان پێک بێنین و هەر لە ئێستاوە دەبێ بەرنامەی بۆ دابڕێژین.

ئەو وتیشی: ئەم ڕێژەیە لەچاو ساڵی پێشوو زۆرترە و دەبێ بەستێنی پێویستی بۆ دابین بکەین و بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە دەبێ رۆژانە ١٠٠ کاروپیشە پێک بێنین و بۆ ئەمەش پێویستە هەموو بەرپرسان هەنگاو هەڵبێنن.

پارێزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند: لەمپەرەکانی سەرمایەدانان دەبێ لاببرێن بۆیە هەموو ڕێکخراوە و لایەنەکان دەبێ هەوڵی خۆیان بدەن و ئامادەی ئەم کارە بن.