بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ماموستا سەید سەلاحەدین حیسامی کۆچی دوایی کرد.
ئەم ماموستا پایەبەرزە لە ساڵی ١٣٢٥ لە گوندی هویە سەر بە شاری سنە لەدایک بوو و لە ساڵی ١٣٦١ بە پێی حوکمی ئیمام خومەینی وەکوو پێش نوێژی هەینی سنە دیاری کرا.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٤ بە هۆی نەخۆشی لە پێش نوێژیی شاری سنە کشایەوە.