بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەپەیامێکدا سەبارەت بە بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی لەبارەى نەوتى هەرێمەوە مەسعود بارزانى رایگەیاند: بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە.
بارزانی جەختی کرد کە ئامانج لەو بریارە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.