سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران وتی: بێ بەڵێنی ئەمریکا گرینگترین مەترسی لە سەر هەموو جۆرە ڕێککەوتنێکە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی لە تویتەری خۆیدا نووسی: هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بە واتای بەهرە وەرگرتنی ئێران لە سەرچاوە ئابووریەکانە.

ئەو وتیشی: بێ بەڵێنی سەلمێندراوی ئەمریکا گرینگترین مەترسی لە سەر هەر جۆرە ڕێککەوتنێکە. دەرخستنی راستییەکان و گەرەنتی دوو بابەتی پێویستی رێککەوتنە.