بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەری عێراقی واع، سەرچاوەیەکی پارلەمانی عێراق رایگەیاند ژمارەی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماریی عێراق گەیشتە ٦٠ کەس.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتیشی: لە خولی یەکەمی ناونووسیدا ٢٤ کەس ناوی خۆیان تۆمار کرد و پاش ڕاگەیاندنی ناونووسی دووبارە، ژمارەی بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ٦٠ کەس بەرز بووەوە.
ئەو ڕوونی کردەوە: سەرۆک پارلەمان تا ئێستا کاتێکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری نەکردووە.