بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، جەبار مەعمووری ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شێعە رایگەیاندووە: شاندی هاوئاهەنگی شێعە سەبارەت بە ٩٠ لەسەدی کێشەکان لە گەڵ رەوتی سەدر رێککەوتووە.
ئەو وتیشی: رەوتی سەدر گرووپێکی گرینگی سیاسی لە عێراق دێتە ئەژمار و بێگومان لە دەوڵەتی داهاتوو بەشدار دەبێت. ڕێککەوتنەکان گەیشتونەتە ئاستێکی باش.
ناوبراو راشیگەیاند: هەر جۆرە قەڵشتێک لە نێو بەیتی شێعە دەبێتە هۆی دابین کردنی سەرچاوەی هەندێ گرووپە سیاسییەکان. بەداخەوە فرۆشتنی پۆست و وەزارەتخانەکان هەر لە ئێستاوە دەستی پێ کردووە.