بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەک شەممە دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا کە سەرۆک کۆماری ئێستا دەتوانێت مومارەسەی دەسەڵاتەکانی خۆی بکات تا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ.
هەفتەى رابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داواى لە دادگای فیدراڵی کرد کە تەفسیری دوو مادەى دەستوری بۆ بکات سەبارەت بە بەردەوامى ئەرکەکەی و بەکارهێنانى دەسەڵاتەکانى.