بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی شەفەق نیوز، عەلی ئەلفەتلاوی لە ڕێبەرانی چوارچیوەی هاوئاهەنگی ڕەوتە شێعەکان وێڕای ئاماژە بە پێک هێنانی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە، وتی: دوو رۆژی داهاتوو بۆ دەوڵەتی نوێی عێراق چارەنووس سازە.
ئەو وتیشی: پاش ئەم ٢ رۆژە ڕوون دەبێتەوە کە چ کەسانێک لە ئۆپۆزیسیۆن دان و چ کەسانێک دەوڵەت پێک دێنن. لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا وتووێژهایەکی گرینگ دەست پێ دەکات کە هەڵوێستی پارتە سیاسییەکان روون دەکاتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: چوارچێوەی هاوئاهەنگی دیسانەوە داکۆکی دەکاتە سەر بەشداری هەموو ڕەوت و پارتە سیاسییەکان لە پێک هێنانی دەوڵەت و گەر بەم شێوە نەبێت، هەموو پارتەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەچنە سەر ئۆپۆزیسیۆن.