فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش وێڕای ئاماژە بە پێک هاتنی یەکەی مووشەکی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، وتی: سەرچاوەهایەکمان دابین کرد بۆ ئەوەی بتوانین جیهازاتی هێزی زەوینی بگۆڕین و جیهازاتی پێویست بۆ هێزی کاردانەوەی خێرا دابین بکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر کیومەرس حەیدەری وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەرتەش لە بەرەوانی پیرۆزدا ڕۆڵی گرینگی گێڕا، وتی: لە کاتی بەرەوانی پیرۆزدا، هێزی زەوینی ئەرتەش لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکاندا ئامادە بوو و یاریدەری میلەت بوو.

ئەو وتیشی: هێزی زەوینی ئەرتەش لە ساڵەکانی ٧٥ تاکوو ٨١ لە باشووری رۆژاوا و رۆژاوا کەوتە نێو شەڕێکی قورس لە گەڵ دژە شۆڕشەکان کە لە هیچ کتێبێکدا ئاماژەی پێ نەکراوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە جیهازاتی هێزی زەوینی ئەرتەش، ڕایگەیاند: سەرچاوەهایەکمان دابین کرد بۆ ئەوەی بتوانین جیهازاتی هێزی زەوینی بگۆڕین و جیهازاتی پێویست بۆ هێزی کاردانەوەی خێرا دابین بکەین.