بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم قورئانە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو شارە روونوێنی کرا.
دەقی قورئانی مێژوویی گوندی دەشە تەواوە و ٣٠٩ لاپەڕەیە و لە لایەن مەلا مەحموود دەشەییەوە لە ساڵی ١٢٨٤ی کۆچی مانگی نووسراوە.
ئەم کتێبە جارێک لە سنە نۆژەن کراوەتەوە و بە پێی وتەی کارناسان بەرگی کتێبەکەش پێویستی بە نۆژەن کردنەوە بوو. هەموو کتێبەکە تووشی خەساری جیدی بوو و دیسانەوە لە لایەن کارناسانی میراتی کەلتووری کرماشانەوە نۆژەن کرایەوە.
جەبار گەوهەری سەرپەرشتی دایرەی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کرماشان وتی: نۆژەن کردنەوەی قورئانە مێژووییەکان بەشێک لە شۆناسی کەلتووری و ئایینی پارێزگایە و هەموو کات لە لایەن میراتی کەلتوورییەوە سەرنجی لە سەر دراوە.
ئەو وتیشی: تا ئێستا ١٥ قورئان لە ناوچەی هەورامان لە لایەن کارناسانەوە نۆژەن کراونەتەوە و ناساندنی قورئانە مێژووییەکانی پارێزگا و نۆژەن کردنەوەیان لە سەرووی کارەکانی ئێمە دایە.