رێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٢٢ی رێبەندان لە تاران و هەاوکات لە هەموو ئێران دەستی پێ کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگا پێش بینی کراوەکان کە بۆ مۆتۆر و ئۆتۆمبێل دانرابوو، بە دروشمی "جێژنی نەتەوەیی ١٤٠٠" دەستی پێ کرد.

ڕێپێوان، خوێندنەوەی بڕیارنامەی ٢٢ی رێبەندان، خوێندنی سرود و گوڵباران کردنی خەڵک لە لایەن فڕۆکەکانی ئەرتەشەوە لە ریزی رێوڕەسمەکانی ئەمڕۆ دایە.

٢٠٠ هەواڵنێری بیانی و ٦ هەزار و ٣٠٠ بەرپرس و کاربەدەستی میدیای ناوخۆیی لە سەرانسەری وڵات، رووماڵی ڕێپێوانی ٢٢ی رێبەندان دەکەن.

ئۆتۆمبێل و مۆتۆرەکان بە هەڵگرتنی ئاڵای ئێران ڕێپێوانی خۆیان دەست پێ کردووە.