بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵا خامنەیی ڕێککەوتنی خۆی لە گەڵ بەخشران و کەم کردنەوەی سزای ٣ هەزار و ٣٨٨ کەس لە زیندانییەکان ڕاگەیاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵا خامنەیی ڕەزامەندی خۆی لە گەڵ بەخشران و کەم کردنەوەی سزای ٣ هەزار و ٣٨٨ کەس لە زیندانی کراوان ڕاگەیاند.

حوجەتولئیسلام ئێژەیی سەرۆکی دەزگای داد بە بۆنەی هاتنی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری شۆڕش، پێشنیاری بەخشران یان کەم کردنەوەی سزای ٣ هەزار و ٣٨٨ کەس لە زیندانی کراوانی پێشکەش کرد کە ڕێبەری مەزن پەسەندی کرد.