جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ڕوونوێنی لەم مووشەکە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، ڕایگەیاند: نامەوێ سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران شتێک بڵێم.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جالینا پۆرتەر لە کاردانەوە بە ڕوونوێنی لە مووشەکی خەیبەرشکەن لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، وتی: نامەوێ سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران شتێک بڵێم یان گومانێک لە سەر خواستی ئەوان بۆ دانوستان کردن دەرببڕم.

ئەو وتیشی: ئەوەی دەتوانم بڵێم ئەوەیە کە بەرهەم هێنانی مووشەکی بالستیک لە لایەن ئێرانەوە، هەڕەشەیەکی جیدی دژی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە.

ئەو ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ ڕێگری لە بەرنامەی مووشەکی ئێران و گەشە کردنی زیاتری درێژە بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو جۆرە ئامێرەکان ئەدەین.

شیاوی ئاماژەیە مووشەکی خەیبەرشکەن بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر محەمەد باقری وەکوو نوێترین دەستکەوتی سوپای پاسداران ڕوونوێنی کرا.