سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری باڵوێزەکانی وڵاتانی دیکە لە تاران، وتی: سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمە لایەنە، بزۆزە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی لە سەروبەندی 22ی رێبەندان لە دیدار لە گەڵ باڵوێزەکانی وڵاتانی دیکە لە تاران هیوای خواست کە ئەمساڵ پڕ لە ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان بێت.

سەرۆک کۆمار هەروەها وتی: پەیامی ئاشکرای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەتکردنەوەی چەوساندنەوە و بەرگری لە مەزڵووم و مافی چارەی خۆنووسینە.

وتیشی: ئەم ئارمانجانە، بایەخ گەلی جیهانگیرن کە دژایەتی کردن لە گەڵیان بە واتای ڕەتکردنەوەی بایەخە مرۆڤی و ئەخلاقیەکانە.

رەئیسی رایگەیاند کە سیاسەتی دەوڵەتی ئێران لە دەسپێکی کارەکانیەوە هاوکاری بەرفراوان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، هاوپەیمان و هاوڕا، گرینگی دان بە دەفرایەتییەکانی ڕێکخراوە گەلی ناوچەیی و‌نێودەوڵەتی و گەشەپێدانی دیپلۆماسی ئابووری بووە و هەنگاوی باشمان لەم پێناوەدا هەڵگرتووە.