ڕۆژنامەی ئەلعەرەب لە بابەتێکدا ڕایگەیاند: بە پێی دۆخێک کە بۆ هوشیار زێباری هاتۆتە ئاراوە، بەختی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق لە کەسانی دیکە زۆرترە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب ڕایگەیاند: بەختی بەرهەم ساڵح بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق لە کەسانی دیکە زۆرترە.

ئەم رۆژنامەیە نووسیویە: کاندیدی پارتی دیموکراتی عێراق لە لایەن دادگای فێدێراڵەوە تووشی کێشە بووە و ئەگەری ئەوە هەیە بۆ ئەم پۆستە پەسند نەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە دادگای فێدێراڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند سەبارەت بە شیاوی هوشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پێداچوونەوە دەکات.