بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ تێگەیشتن لە ڕەوتی کاریگەری دانانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەرخۆدانی ناوچە و گۆڕانی ئەدەبیاتی سیاسی جیهان دەبێ ڕووداوەکانی پێش و پاش ئەم شۆڕشە لە جیهان لێک بدرێنەوە.
نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ئیسلامی بوون و هەروەها پشتیوانی خەڵک و ئیدئۆلۆژی ئەم شۆڕشە بوو.
لە سیناریۆی شەڕی سەربازی تاکوو گوشارە سیاسی و گەمارۆ ئابوورییەکان و گۆڕانی خواستی شارۆمەندە ئێرانییەکان و گۆڕانی چەمک و ڕاستییەکان لە ژووری میدیا ڕۆژاواییەکاندا بەرنامەی بۆ دادەڕێژرا.
سەرنج دانێک لە دۆخی سیاسی و جوگرافیایی ناوچە، کاریگەریی قووڵی شۆڕشی ئیسلامیمان بۆ دەردەخات. پێش شۆڕشی ئیسلامی، ئێران دۆخێکی سەقامگیری نەبوو.
ئەو گرووپانەی لە فەلەستین لە ژێر ناوی دیموکراتیک و نەتەوەیی و خێڵ خوازی پێک هاتبوو، تەنیا نائۆمێدی فەلەستینییەکان و وڵاتانی عەرەبی بەدواوە بوو.
هەموو گرێبەستەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی، گەرچی بەرژەوەندی ئەو ڕژیمەی لەبەرچاو گرتبوو بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەڵێنەکانیان لە بەرانبەر فەلەستین جێبەجێ نەکرد.
لە دۆخێکی وەهادا شۆڕشی ئیسلامی سەرکەوت و چەمکی پڕبایەخی لە گەڵ خۆی هێنا. نەخشە ڕێگایەکی ئاشکرا و ستراتیژیکی بوو و فەلەستینی لە دۆخی شەڕێکی عەرەبی بۆ یەکەمین بابەتەکانی ئیسلام گۆڕی.
هاوسەنگییەکی نوێ لە بەرخۆدان پێک هات، بەرخۆدان بە بەرد بووە بەرخۆدان لە ڕێگای ئەو مووشەکانەی کە ڕاستەوخۆ ئاسایشی ئیسرائیل دەکەنە ئامانج.
لە یەمەن تاکوو عێراق و سووریا، لوبنان و فەلەستین هەموو ئولگوویەکی نوێیان وەرگرت. بە هەموو ئەمانەشەوە جگە لە پیلانە بیانییەکان، گوشاری ناوخۆیی بۆ سەر ئێرانیش زیادی کردبوو بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچە لەناو بڕوات بۆیە میدیاکان، ڕاستییەکانیان دەگۆڕی و هەوڵیان دەدا بڕوا جیهانییەکان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بگۆڕن.
لە لوبنان حیزبوڵا پێک هات. گرووپەکانی بەرخۆدان شەڕ لە گەڵ ڕژیمی زایۆنییان دەست پێ کرد، لە عێراق حەشدی شەعبی پێک هات و لە یەمەن ئەنساروڵا لە بەرانبەر هاوپەیمانی سەعوودی پێک هات و هەمووی ئەمانە ئەو نموونانەن کە ڕۆژاوا لە سەرهەڵدانیان نیگەران بوو.
بۆیە نیگەرانی لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ڕۆژاواییەکان شتێکی ئاسایی بوو. شۆڕشێک کە واتای هەموو شۆڕش و گۆڕانەکانی گۆڕی و بە نەخشەیەکی جیهانداگرەوە لە حاڵی پێشکەوتن دایە.