بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە شیکارییەکى ڤیدیۆیدا عەلی حەمە ساڵح کێڵگەکانى گازی سروشتى لە هەرێمى کوردستان رووندەکاتەوە کە بەوتەى ئەو زۆرینەیان لەسنورى گەرمیان و دەشڵێت:" لەئێستادا ١٧٦ کیلۆمەتر بۆڕی غاز تەواو بووە کە لە کێلگەی خورمەڵەیە کە ئێستا رۆژانە ٤٤٠ ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنێت".
ئاماژەى بەوەشکردوە، راکێشانى بۆری غاز دراوە بە "کۆمپانیای کار "کە تائێستا چۆن پێیدراوەو بۆچی پێیدراوە هیچ زانیارییەک نییە.
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت:" چەندین کۆمپانیای بیانى ئامادەییان دەربڕیوە کە بۆڕی غاز بەرنە ماڵان و کارگەکان، بەڵام پێیان نادەن، بۆیە ناکرێت پێداویستی ناوخۆ پڕ نەکرێتەوە، بەڵام غازی هەرێم بچێتە ماڵەکانى تورکیاوە