ڕێکخراوەی هەواڵدەریی بیانی ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە بە تاڵان کردنی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا لە لایەن ئەمریکاوە، ڕایگەیاند: ئەمریکا گرووپە تیرۆریستییەکان دژی سووریا هان ئەدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپوتنیک، ڕێکخراوەی هەواڵدەری بیانی ڕووسیا لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی ئەمریکا لە دۆخی سووریا، وتی: ئەمریکا سەرچاوەکانی سووریای تاڵان کردووە و بە شێوەی شاراوە لە قاچاخ و بازرگانی ئەم وڵاتەدا بەشداری دەکات.

ئەم ناوەندە ڕووسییە وتی: واشینتۆن بۆ هان دانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە دیمەشق و لازقیە و هەروەها بۆ کردەوە دژی ئەرتەشی سووریا و هاوپەیمانانی بەرنامە دادەڕێژێت.