بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارک گۆلەن، نووسەر و شرۆڤەکاری ئەمریکیی لەم بارەوە وتی: جگە لە ئێران، هیچ وڵاتێکی دیکەی جیهان تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوین، پشتیوانی لە فەلەستین و ئازادی قودسی لە سیاسەتی فەرمی خۆیدا دانەناوە.
ئەو وتیشی: یەکێک لە هۆکارەکانی گوشاری سیاسی و ئابووری دژی ئێران، لە ناو بردنی ئاکامەکانی شۆڕشی ٥٧ لە لایەن لابی زایۆنیسمە.
ئەو وێڕای ئاماژە بە بەڵگە مێژووییەکان سەبارەت بە ئامانجی زایۆنیسم، وتی: زایۆنیستەکان بۆ پێک هێنانی ناوچەیەک بۆ خۆیان، بەدوای لەناو بردنی نەتەوە و وڵاتانی دیکەن وەکوو ئەوەی لە فەلەستین، عێراق و لیبی بینیومانە.
ئەم نووسەرە ئەمریکییە ڕاشیگەیاند: شۆڕشی ئێران مەترسییەک بۆ جیهانی زایۆنیسم بوو. کاتێک وەبیر بێننەوە کە هەموو خەڵکی ناوچە لە شێعە و سونە بنەماکانی شۆڕشی ئێران قبووڵ بکەن، لە ئاکامی ئەوەدا ڕۆژاوا و دەسەڵاتی سەربازی و دەسەڵاتی سیاسی لە ناوچە لەناو دەچێت.
ئەم شرۆڤەکارە ئەمریکییە ڕوونی کردەوە: گەر شۆڕشی ئێران و گیان فیداییەکانی ئەم وڵاتە بۆ پێشکەوتنی بەرخۆدان لە ناوچە نەبووایا، ئەو جیهانەی زایۆنیسم بەدوایەوە بوو، دەهاتە ئاراوە.
گولەن وتیشی: جگە لە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وڵاتێکی دیکەی جیهان تەنانەت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، پشتیوانی لە مافی خەڵکی فەلەستین و ئازادی قودسی لە سیاسەتی فەرمی خۆیدا دانەناوە.