ناسا خەریکی شوێنگرتنی گۆیەکی گەورەتر لە بەرزترین تاوەری جیهانە کە ئەگەری هەیە لە چواری مارس واتا 13 ی ڕەشەممە لە پاڵ زەویدا تێدەپەڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپندنت، هەر چەندە ڕێکراوی گەردوونی ئەمریکا ئو گۆیەی شتێکی ئاسمانی مەترسیدار وەسف دەکات بەڵام نزیکترین مەودای تا زەوی دەگاتە نزیک بە 4.9 ملیۆن کیلۆمەتر کە زیاتر لە مەودای 385 هەزار کیلۆمەتری مانگەوە تا گۆی خاکییە.

بە پێی داتاکانی "ناوەندەی خوێندنەوەکانی شتە نزیکەکان لە زەوی" ی ناسا، گۆی ۲۰۰۱CB۲۱) ۱۳۸۹۷۱ بەس یەکێک لە 25 شتی ئاسمانییە کە لە نێوان 3 ی فێڤریە بۆ 4 ی مارس لە پاڵ گۆی زەوی تێدەپەڕێت. ئاڵبەت زۆربەیان لە مەودایەکی نزیکتر لە پاڵ گۆی زەوی تێدەپەڕن.

بەڵام ۲۰۰۱CB۲۱) ۱۳۸۹۷۱ گەورەترین گۆیەکە کە لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو لە پاڵ زەویدا تێدەپەڕێت. پانتایی ئەو شتە ئاسمانییە لە نێوان 560 بۆ 1300 مەترە و گەورەتر لە تاوەری خەلیفەی 830 مەترییە لە دۆبەی.