سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: ماڵی کارتۆن و کاریکاتۆری حەوزەی هونەری کوردستان و ڕێکخراوەی بەسیجی هونەرمەندان پێنجەمین فێستیڤالی ساڵانەی کارتۆن و کاریکاتۆری فەجر بەڕێوە دەبەن.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی ڕۆڵی هونەر لە گواستنەوەی چەمکە پڕبایەخەکان، وتی: مەبەستی ئەم فێستیڤاڵە کەڵک وەرگرتن لە هونەر بۆ خەسارناسی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ناوخۆییەکانی وڵات و دەرەوەی وڵاتە.

ئەو وتیشی: مافی مرۆڤی ئەمریکیی، دژایەتی لە گەڵ داگیرکەران، جیهاد، بەرخۆدان، یەکگرتوویی و شێوازی ژیانی ئێرانی ئیسلامی لە تەوەرەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە.

ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاند: پێک هێنانی کەشێکی تایبەت بۆ ریکابەری نێوان هونەرمەندان، ڕێزنان لە هونەرمەندان، بەرزکردنەوەی ئاستی فەرهەنگی گشتیی، ئاشنا بوونەوەی بەردەنگەکان لە گەڵ سیاسەتە داگیرکەرانەکان لە مەبەستەکانی دیکەی بەڕێوە چوونی ئەم فێستیڤاڵەیە.